Monday, May 6, 2019

سودەکانی ماست

سودەکانی ماست بزانە
١- خواردنی ماست ڕێگری ده‌كات له‌ كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ ناوچه‌ی كه‌مه‌ر ( سك )

٢-ماست كۆمه‌ڵه‌ به‌كتریای سوود به‌خشی تێدایه‌ كه‌ هاریكارن له‌ كرداری هه‌رس و ڕێگرن له‌ ئاوسان، هه‌روه‌ها گه‌ده‌ پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ پاشه‌ڕۆی زیان به‌خش.

٣-پێكهاته‌كانی ماست چه‌وری ناو ماسولكه‌كان ده‌سوتێنێت و ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات چونكه‌ ماست ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كالیسیۆم كه‌ یاریده‌ده‌ره‌ له‌ سوتاندن و به‌كارهێنانی چه‌وری.

٤- ماست مه‌ترسییه‌كانی سه‌ره‌تانی كۆڵۆن كه‌م ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌كات.

٥-پێكهاته‌كانی ماست ڕۆڵ ده‌بینێت له‌ دابه‌زاندنی ئاستی جۆره‌ خراپه‌كانی چه‌وری (ldl) له‌ خوێندا.

٦- به‌رگری دروست ده‌كات دژی ته‌نینه‌وه‌ی مشه‌خۆره‌كان.

٧- هه‌ندێ پڕۆتین له‌ پێكهاته‌ی ماستدا هه‌یه‌ كه‌ په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت

٨-ڕێگر ده‌بێت له‌ كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ دیواری لووله‌كانی خوێن ( به‌ تایبه‌ت ئه‌و خوێنبه‌رانه‌ی كه‌ خوێن بۆ دڵ و مێشك ده‌به‌ن ).

٩-گه‌ده‌ به‌هێز ده‌كات و رێگری ده‌كات له‌ سكچوون و پله‌ی گه‌رمی له‌ش جێگیر ده‌كات.

١٠- رۆڵ ده‌بینێت له‌ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی جگه‌ر و گورچیله‌ .

١١- مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ باكردن( غازات).

١٢- هاریكار ده‌بێت له‌ دابه‌زاندنی كێش.

١٣- ئێسكه‌كانی له‌ش به‌هێز ده‌كات و ڕێگری ده‌كات له‌ پووكانه‌وه‌ی ئێسكه‌كان، چونكه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالیسیۆمی تێدایه‌.

١٤-به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالیسیۆم ماست سوودی زۆره‌ بۆ به‌هێز كردنی به‌رگه‌ ئێسكی ددانه‌كان.

سودی بادەم🌰

بادەم برێکی زۆر ڤیتامین.e.و دژە ئۆکسانی تێدایە. 
کە سیستەمی بەرگری لەش بە هێز دەکات. 
هەروەها ڤیتامین.b. تێدایە کە لە کاتی قەڵەقی و 
دڵە راوکێ دا بەشێوەیەکی بەرچاو لەش ئارام دەکاتەوە.

ئەگەر ناتەوێت پیر بیت ئەم سێ شتە مەخۆ👍😊

توێژینەوە زانستیەکان ئاماژەیان بەوە کردوە کە ئەم سێ خواردنە کاریگەری خراپیان هەیە لەسەر رووخسار دەبنە هۆکاری پیربوون نەمانی جوانی رووخسار بۆیە خۆت بە دوور بگرە. 
١.شەکر..دوورکەوتنەوە لە خواردنی شەکر دەبێتەوە هۆی مانەوەی رووخسار بەجوانی پیر نەبوون لە مرۆڤدا.چونکە شەکر رێگرە لە نوێ بونەوە هەردووپرۆتینی..کۆلاجین و ئێلاستین..دەکات کە گرینگن بۆ بە هێز راگرتنی پێست.. 
٢.چەوری تێر.چەوری ئاژەڵ. کاریگەری خراپی هەیە لە سەر پێست و قژ.بۆیە وا پێویستە لە باتی بەکار هێنانی ئەم جۆرە چەوریە روونی زەیتون و روەکی بە کاربێت بۆ پاراستی رووخسار.. 
٣.کحول..مادە کحولیەکان پێست وشک دەکەنەوە وە چرچی دروست دەکەن.چونکە کاتێک جگەر مادە کحولیەکان شی دەکاتەوە رادیکاڵی سەربەخۆی بەرهەم دەهێنێت کە دەبێتە لە ناو بردنی خانە زیندوەکانی پێست رەنگی قژ..